به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن پێنج تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه له دووكانه‌كه‌ی كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانییان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو: دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و گەڕان و بەدواداچونێكی چەند ڕۆژە توانرا هەر پێنج تۆمه‌تبارەكە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه بدۆزرێنەوە و ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژە بەوەش كراوە: لە ئێستادا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران:( ئـ، م، ع له دایكبووی 1966) ،( س، ع، ق له دایكبووی 1991)،( م، ع، م، له دایكبووی 2002 )، (ئـ، ئـ، ح له دایكبووی 1992 ) ،(م، ع، ح له دایكبووی 1992) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.