هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ سوید په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر قورئانی پیرۆز به‌رده‌وامه‌

له‌ سوید په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر قورئانی پیرۆز به‌رده‌وامه‌
له‌ سوید په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر قورئانی پیرۆز به‌رده‌وامه‌

2023-02-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی شارۆچكه‌ی رۆنبای سه‌ربه‌ شاری كارلسكرۆنا له‌سوید، سێ قورئانی پیرۆز دۆزرایه‌وه‌ كه‌ده‌سته‌واژه‌ی سووكایه‌تیپێكردن له‌سه‌ر به‌رگ وناوه‌كه‌ی نووسرابوو.

له‌هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی سویددا، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو: قورئانێكی پیرۆز كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه‌ له‌وێستگه‌یه‌كی پاس دانراوه‌ وئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له‌شوێنیكی گشتی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی رۆنبای، بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنى فه‌رمى سوید رایگه‌یاندوه‌: زۆر دڵگرانن به‌رووداوه‌كه‌ وقورئانی پیرۆز رێبه‌ری ژیانمانه‌.

له‌ساڵی 2020دا له‌به‌رده‌م ئه‌و باڵه‌خانه‌ی له‌رۆنبای وه‌كو مزگه‌وت به‌كاریده‌هێنن چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی سووتاوی قورئانی پیرۆز وگۆشتی به‌راز دانرابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر "تاوانی نه‌فره‌ت" راگه‌یاندبوو به‌ڵام بكه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كرابوون.