هەواڵی کوردستان ئێستا

راپه‌ڕین.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

راپه‌ڕین.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
راپه‌ڕین.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2023-02-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆدا له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ دوو له‌ قوربانیه‌كان ئافره‌تن، هاوكات كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

به‌شى فریاگوزارى خێرا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى حاجیاوا بڵاوى كرده‌وه‌: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامى ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای نێوان بالیسان- شكارته‌ له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بوو، كه‌ روداوه‌كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تاكسی و بارهه‌ڵگرێك كه‌وته‌وه‌.

دواى ڕووداوه‌كه‌ش ته‌رمى قوربانیه‌كان بۆ پزیشكى دادى گوازرانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن به‌شى هێڵكارى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ده‌ستى پێكرد تا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت.