هەواڵی کوردستان ئێستا

راوێژكارێكى سودانى: قه‌یرانى دۆلار له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت

راوێژكارێكى سودانى: قه‌یرانى دۆلار له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت
راوێژكارێكى سودانى: قه‌یرانى دۆلار له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت

2023-02-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

راوێژكارێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى وگه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نرخى جارانى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ ده‌بێت.

فادى ئه‌لشه‌مه‌رى، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: دابه‌زینى نرخى دۆلار وگه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نرخى جارانى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ ده‌بێت.

شه‌ممه‌رى ئاماژه‌ى بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئیستانبوڵ له‌نێوان بانكى ناوه‌ندى عێراق وگه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا كرد ورایگه‌یاند: بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆمه‌ڵێك رێكارى نوێى بڵاوكردۆته‌وه‌ وئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ دابه‌زینى نرخى دۆلار وهه‌روه‌سا رێكاری دیكه‌شى گرتووته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى دۆلار ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و زیان به‌نرخى دراو ده‌گه‌یه‌نن.

شه‌ممه‌رى گوتیشى: له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ ده‌بینین كه‌نرخى دراوه‌كان سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت وده‌چێته‌وه‌ سه‌ر نرخى پێشووترى.