هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌ربازانی ئیسرائیلی داگیركار 13 فه‌ڵه‌ستینییان له‌ كه‌ناری رۆژئاوا بریندار كرد

سه‌ربازانی ئیسرائیلی داگیركار 13 فه‌ڵه‌ستینییان له‌ كه‌ناری رۆژئاوا بریندار كرد
سه‌ربازانی ئیسرائیلی داگیركار 13 فه‌ڵه‌ستینییان له‌ كه‌ناری رۆژئاوا بریندار كرد

2023-02-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه‌ سه‌ربازانى ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی عه‌قه‌به‌ جابر له‌ شاری ئه‌ریحه‌، سه‌ربازانی ئیسرائیل گازی فرمێسكڕێژ و گولله‌ی راسته‌قینه‌ و پلاستیكییان له‌ دژی گه‌نجانی فه‌ڵه‌ستینی به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كه‌مپه‌كه‌یاندا به‌ردیان له‌ سه‌ربازانى ئیسرائیل گرت.

شایه‌تحاڵان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌ر له‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ به‌جێبهێڵن، چه‌ند خانوویه‌كیان له‌ كه‌مپه‌كه‌دا تێكداوه‌ و لانیكه‌م شه‌ش كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئه‌ریحه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژیی سه‌ربازانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دانیشتوانى كه‌مپه‌كه‌ 13 فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون، دوو له‌ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی راوێژكاریی له‌ رامه‌ڵڵا.