هەواڵی کوردستان ئێستا

چین سەرکۆنەی خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی وڵاتەکەی کرد لەلایەن ئەمریکاوە

چین سەرکۆنەی خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی وڵاتەکەی کرد لەلایەن ئەمریکاوە
چین سەرکۆنەی خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی وڵاتەکەی کرد لەلایەن ئەمریکاوە

2023-02-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

چین سەرکۆنەی خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی وڵاتەکەی کرد لەلایەن ئەمریکاوە، کە گومانی ئەوەی دەکرد بە مەبەستی هەواڵگری بێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ 'چین زۆر نیگەرانە لە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی مەدەنی و سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین'.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لایەنی چین زانیاری داوە بە واشنتۆن لەبارەی ئەوەی کە "ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئامانجی مەدەنییە و بە رێکەوت کەوتووەتە کایەی ئاسمانی ئەمریکاوە" و، بە روونی داوامان کردبوو کە بابەتەکە بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵی تاوتوێ بکرێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ 'گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند کە باڵۆنەکە مەترسی سەربازیی یان فیزیایی دروست نەکردووە. لە ژێر ئەو هەلومەرجانەدا لایەنی ئەمریکی پێداگری کرد لە بەکارهێنانی هێز و کاردانەوەی لە رادەبەدەری نیشاندا و بە روونی یاسای نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد'.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چین ماف و بەرژەوەندی رەوای ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانە دەپارێزێت کە بەهۆی رووداوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و مافی خۆیەتی بەو پێیە کاردانەوەی هەبێت.