هەواڵی کوردستان ئێستا

سوودانی جه‌خت له‌ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ده‌كاته‌وه‌

سوودانی جه‌خت له‌ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ده‌كاته‌وه‌
سوودانی جه‌خت له‌ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ده‌كاته‌وه‌

2023-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

چوارچێوه‌ی هامئاهه‌نگی پرسی بودجه‌ و به‌های دینار تاوتوێ ده‌كات و،سوودانیش جه‌خت له‌ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ده‌كاته‌وه‌.

به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی، سیاسی و ئابووری عێراق ،سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بلاًَویكردۆته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 كراوه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌روبه‌ندی پێشكه‌شكردنیه‌تی به‌ په‌رله‌مانی عێراق.

هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ‌له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئیسته‌نبوڵ كه‌ پێش دوو رۆژ ئه‌نجامدرا، باسكراوه‌و،سوودانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌موو رێكاران له‌چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی له‌ بواره‌كانی دارایی و بانكی بگیرێته‌به‌ر له‌ پێناو دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كراوه‌ له‌باره‌ی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی شاندی عێراق بۆ واشنتن به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی ئیسته‌نبوڵ.