سوریا.. به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 117 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه وزیاتر له 500 كه‌سیش بریندارن
دیجیتال میدیای سپێده
دواى روودانى بومه‌له‌رزه‌كه له‌توركیا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌سوریاش روویداوه وبه‌پێى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى سوریا، به‌هۆى به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دره‌نگانى شه‌و، بومه‌له‌رزه‌كه‌ى به پله‌ى 7.4 به‌پێوه‌رى رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سوریایى هه‌ژاندوه وبه‌هۆیه‌وه 237 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 639 كه‌سیش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كى زۆرى بینا وخانووى هاوڵاتیانیش رووخاوه.
بومه‌له‌رزه‌كه جگه‌له‌وه‌ى له‌توركیا وسوریا زیانێكى زۆرى هه‌بووه، له‌میسر ولوبنان وعیراقیش هه‌ستى پێكراوه وهاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه شه‌وه‌كه‌یان كردۆته‌وه و دڵه‌ڕاوكێى زۆرى بۆ دانیشتوانى ئه‌و وڵاتانه‌ش دروستكردوه.
سه‌نته‌رى نیشتیمانى سوریاش رایگه‌یاندوه: چوار بومه‌له‌رزه به‌هێزى زیاتر له 5 پله‌ى رێخته‌ر ناوچه‌كانى ئهسكهندهرونى گرتووته‌وه وبه‌هۆیه‌وه 237 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 639 كه‌سیش بریندار بوون وژماره‌یه‌كى زۆرى بیناش رووخاون.
هه‌ر چه‌نده له‌لوبنان ومیسر زیانى گیانى نه‌بووه، به‌ڵام زیانى به‌چه‌ند بینایه‌ك گه‌یاندوه، ولهتوركیا وسوریا به 7.4 بۆ 7.7 پله پێوه‌رى رێخته‌ر روویداوه وكارهساتێكى گه‌وره‌ى دروستكردوه كه‌له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1995ه‌وه بومه‌له‌رزه‌ى هاوشێوه رووینه‌داوه.