واشنتن: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی روسیا لە بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمیدا


واشنتن: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی روسیا لە بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمیدا

2019/12/03 | 10:35 - سەرچاوە: خەندان

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)-

خەندان-      یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ روسیادا لەبابەتی بەگژداچونەوەی "تیرۆری ئەتۆمی"دا.کریستۆفەر فۆرد، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباریی ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی پەرەسەندنی ئەتۆمی لەمیانەی وتارێکدا لەپەیمانگای هینری ستیمۆن رایگەیاند، "بابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی گرنگترین بابەتی هاوکاری نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و روسیا دەبێت".سەرەڕای ئەوەی چەندین ناکۆکی هەیە لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا، بەڵام لەبابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی وا دەردەکەوێت هاوکاریەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی چەندین ناکۆکی هەیە لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا، بەڵام لەبابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی وا دەردەکەوێت هاوکاریەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت ئەوەش "کارێکی نامۆ و جێی سەرسوڕمانە".ئەمریکا چاوەڕوانی هاوکاری زیاتر دەکات لەنێوان هەردو وڵاتدا لەوبابەتەدا

 

لە کۆتای وتەکانیدا فۆرد باسی لەوەکرد، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چاوەڕوانی هاوکاری زیاتر دەکات لەنێوان هەردو وڵاتدا لەوبابەتەدا، ئامانجی ئەو دەستپێشخەریە جیهانیەش بۆ رێگریکردنە لەوەی چەکی ئەتۆمی بکەوێتە دەستی تیرۆرستان".دەستپێشخەری بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی هەوڵ دەدات زەمینەیەکی فرەلایەن لە هاوکاری نێودەوڵەتی بڕەخسێنێتدەستپێشخەری بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی هەوڵ دەدات زەمینەیەکی فرەلایەن لە هاوکاری نێودەوڵەتی بڕەخسێنێت بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەی تیرۆرستان لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیدا.ئەو دەستپێشخەریە گشتگیرە جیهانیە ساڵی 2006 لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا و روسیا بۆ ماوەی هەشت مانگ لەشاری سان بەترسبۆرگ بەڕێوەچو، بەهاوکاری چەنین لایەنی دیکە بۆ رێگریکرن لەبەهێزبونی توانا تەکنیکییەکانی تیرۆرستان، کە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەجیهان دەکەن.



سەرچاوەى هەواڵ - خەندان


Sponsored Links