كۆسرەت رەسول عەلی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
دیجیتال میدیای سپێده
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
كۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات
بەڕێز: مامۆستا سڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی جەنابتان و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی دەكەم.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تەمەنی سیاسی خۆیدا وەك هێزێكی سیاسی توانیویەتی رۆڵی بەرچاوی هەبێ و هەمیشە بەشێك بێت لە چارەسەری كێشەكان، ئومێدەوارم ئەم یادە بكەینە هەوێنی هەنگاونان بۆ تەبایی و یەكڕیزی نێوماڵی كورد لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە وەدینەهاتووەكانی گەلەكەمان.
كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان