هەواڵی کوردستان ئێستا

وڵاتانی جیهان دەستدەکەن بە هاوکارییەکان بۆ تورکیا و سوریا

وڵاتانی جیهان دەستدەکەن بە هاوکارییەکان بۆ تورکیا و سوریا
وڵاتانی جیهان دەستدەکەن بە هاوکارییەکان بۆ تورکیا و سوریا

2023-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وڵاتانی جیهان دەستیان کردووە بە ناردنی هاوکارییەکانیان بۆ تورکیا و سوریا لە کاتێکدا هەوڵەکان بەدەردەوامە بۆ  دەرکردنی خەڵکی لە ژێر دەیان باڵەخانەی ڕووخاو لە پاش بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بەشێکی زۆری تورکیا و سوریای هەژاند. جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، لەسەر تویتەرەکەی هاوخەمی خۆی بۆ لێقەوماوانی ئاکامی بومەلەرزەکە دەربڕی، نووسیویەتی" زۆر دڵگرانم بەهۆی ئەو زیانە گیانی و ماددیانەی لە ئاکامی بومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا ڕوویان‌داوە. داوام لە تیمەکەم کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا چاودێری دۆخەکە بکەن و هەر یارمەتییەک پێویست بکات پێشکەشی بکەن."     سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕشی سوناک ڕایگەیاند " ئەم بەیانییە دڵم لای خەڵکی تورکیا و سوریایە، بە تایبەتی لەگەڵ تیمەکانی بەهاناچوون کە بە ئازایەتییەوە کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیریان خواردووە."   سوناک دەشڵێت "بەریتانیا ئامادەیە بۆ یارمەتیدان بەر هەر شێوەیەکی کە لە تواناماندا بێت." وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەیمس کلێڤەرلی لە تویتێکدا گوتی " بەریتانیا پشتیوانی دەستبەجێ ڕەوانەی تورکیا دەکات کە بریتییە لە 76 شارەزای گەڕان و ڕزگارکردن، کەرەستەی پێویست و سەگی تایبەت بە ڕزگارکردن."   وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت گروپی كلاوە سپییەکان کە لەلایەن بەریتانیاوە هاوکاری دارایی دەکرێن "کاردانەوەیەکی بەرچاوی گەڕان و ڕزگارکردنیان" لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەستپێکردووە و " هەموو سەرچاوەکانیان کۆکردووەتەوە بۆ وەڵامدانەویە پێشهاتەکان."   ئیسرائیل دەڵێت لەلایەن سوریاوە داوای هاوکاری بۆ بوومەلەرزەکە لێکراوە و ئیسرائیلیش ئامادەیە هاوکاری بکات. ئەمەش هاوکارییەکی دەگمەنی نێوان ئەو دوو دراوسێ دوژمنە یەکترە.   بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، فەرمانی داوە هاوکارییەکانی ئیسرائیل بنێردرێتە تورکیا کە ناوەندی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەیە و بڕیارە کە گواستنەوەی پێداویستییەکان بە فڕۆکە هەتا ئەم ئێوارەیە دەستپێبکات.    ناوبراو لە مەراسیمێکدا لە نەخۆشخانەیەکی نزیک تەلئەڤیڤ گوتی " بەو پێیەی بەهۆی زۆری قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە سوریا داوا کراوە ئەو کارە لە سوریاش بکرێت، من ڕێنماییم کرد کە ئەم کارە بە هەمان شێوە ئەنجام بدرێت." دواتر لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ پارتەکەی، نەتانیاهۆ وتی داواکاریی فریاگوزاری مرۆیی بۆ سوریا "لەلایەن بەرپرسێکی دیپلۆماسییەوە" کراوە کە ناوی ئاشکرا نەکرد. ئەو گوتی "من ئەمەم پەسەند کردووە و پێم وابێت دەستبەجێ ئەنجام دەدرێت." کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند 10 تیمی گەڕان و پشکنینی هەشت وڵاتی یەکێتی ئەوروپا ڕێکخراون بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی بەهاناچوونی تورکیا. جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و یانز لینارچیچ کۆمیساری بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاند، دە تیمی گەڕان و ڕزگارکردن لە شارەکان لە وڵاتانی ئەندامەوە ڕەوانە دەکرێن بۆ پشتگیری کردن لە تیمەکانی کە لەوێ کاردەکەن. بومەلەرزە بەهێزەکەی یەکەم لە دوری 30 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای شاری غازی عەنتاب بوو (38.024°N 37.203°E) و هێزەکەی 7.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو، بە دوایدا 37 بومەلەرزەی دیکە بووە کە بەهێزەکەیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو لە دوری 100 کیلۆمەتر لە باکوری شاری غازی عەنتاب و هێزەکەی 7.5 پلە بوو. بومەلەرزەکانی دیکە هێزەکانیان لە نێوان 6.7 – 4.2 پلە بوو. یەک لە بومەلەرزەکان لە ناو سوریا لە نزیک شاری عەفرین ڕووی دا کە هێزەکەی 4.6 پلە بوو.