بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى لە یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەبۆنەى (29)هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامانى ئەنجومەنى جێبەجێکردن و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
ھیواخوازین ئەم یادە، ھەوێنی تەبایی و برایەتى و ئاشتی کۆمەڵایەتی و چاکسازى بێت لە هەرێمى کوردستان، دەرفەتێک بێت بۆ رەوینەوەى ئەو کێشانەى لە ئارادان و هەموان بەیەکەوە روبەڕوى ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە ببینەوە و خەڵکى خۆمان بپارێزین لەو مەترسیانەى روبەڕوى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە دەبێتەوە.
جگەلەوەی ئومێدی سەرکەوتن و بەرەوپێشچونتان بۆ دەخوازین لە کاری سیاسیی و خەباتی مەدەنی، بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و باشترکردنى کایەی حوکمڕانی و خزمەتکردنی خەڵک لە قۆناغى نوێ، بە گرنگ دەزانین.
بزوتنەوەی گۆڕان
٦ی٢ی٢٠٢٣