بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ سێشەممە بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و له ئێستادا له بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 157 هه‌زار دیناری عێراقییه.
بەپێی داتاکانی ناوەندی بۆڕسەی ھەولێر، لە ئێستادا بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 157 ھەزار دیناری عێراقی لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنی لە کاتی داخستنی بۆڕسەدا، بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 169 ھەزار و 200 دیناری عێراقی بوو.
هه‌ر به‌پێی داتاكانی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر، به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی له به‌غدا به‌رامبه‌ره به 155 هه‌زار دیناره، له سلێمانی158 هه‌زار و 750 دیناری عێراقییه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق لە 20 ی کانوونی یەکەمی 2020 بڕیاریدا بەھای ھەر 100 دۆلاریکی ئەمریکی لە 118 ھەزار دیناری عێراقییەوە بەرزبکاتەوە بۆ 146 ھەزار دینار ئەو بڕیارەش ھەرچەندە بووە ھۆی زیادبوونی داھاتی ناوخۆ، بەڵام لە ھەمانکاتدا نرخی زۆربەی خۆراک و کەلوپەلی لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە.
لە ناوەڕاستی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و شارەزایانی بواری ئابووریش ھۆکارەکەیان بۆ کەمی خستەڕووی دۆلار گەڕاندەوە کە پێشتر بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە بڕی 200 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە بەڵام ئێستا ئەو رێژەیەی سەدا 50 کەمکردووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی. هاوکات بە قاچاغ بردنە دەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای دینار دادەنرا.