سودانی: به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌ركی له‌پێشینه‌مانه
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی عێراقن و، ده‌شڵێت، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان نابن.
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه: لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن ، فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سێ ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراقن.
وتیشی: بازنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان فراوانكردوه‌و، وه‌ك حكومه‌ت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان نابن.
سودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با ئاماده‌كاری كاره‌بایان بۆ هاوینی 2023 كردوه‌و، هه‌روه‌ها له‌ڕوی بونیادنانی ژێرخانه‌وه پلانیان هه‌یه و ده‌رفه‌تی كاری زۆریشیان ره‌خساندوه.