بانکی ناوەندی عێراق نوسراوێکی فەرمی بۆ هەموو بانکەکان دەنێرێت کە بەڕێژەی نوێی ئاڵوگۆڕی دۆلار کاربکەن
دیجیتال میدیای سپێده
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نوسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو كرد كه تێیدا هاتووه له ئه‌مڕۆوه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌درێته نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه واژۆی د. عه‌مار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، كۆمپانیاكانی پێدانی دۆلار به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، پشت به‌ستن به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی بانكی ناوه‌ندی و كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 6ی (شوبات/2)ی تایبه‌ت به دۆلار، بڕیاردرا 100 دۆلار به 130 هه‌زار دینار له‌وه‌زاره‌تی دارایی بكڕدرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، 100 دۆلار به 131 هه‌زار دینار له‌ڕێگه‌ی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە ده‌درێته بانكه‌كان، 100 دۆلاریش لە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە به 132 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد بۆ هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کە بەرامبەرە بە هەزار و 300 دینار بۆ یەک دۆلار، واتا 100 دۆلار 130 هه‌زار دینار.
له‌ئێستادا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناجێگیری به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مڕۆ له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره 148 هه‌زار و 750 دینار.