هەواڵی کوردستان ئێستا

دانه‌غاز: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی

دانه‌غاز: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی
دانه‌غاز: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی

2023-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایگه‌یاند: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له‌هه‌رێم گه‌یشته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای دانه‌غاز، كه‌له‌كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كات بڵاویكردوه‌: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له‌هه‌رێم گه‌یشته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی و، له‌ئێستادا رۆژانه‌ 500 ملیۆن پێی سێجا غاز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر، كه‌ بڕیاره‌ پێنج بیری تازه‌ لێبدرێت، له‌ئێستادا كاركردن له‌چوار بیردا به‌رده‌وامه‌. به‌هۆی زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی گازیش، پێشبینی ده‌كات داهاتی كۆمپانیاكه‌ له‌ساڵی 2023دا زیاد بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای دانه‌غاز، به‌راورد به‌ساڵی 2021، له‌ساڵی 2022دا، داهاتی كۆمپانیاكه‌یان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 53 زیادیكردوه‌ و، سه‌دو 96 ملیۆن دۆلا بوه‌.