هەواڵی کوردستان ئێستا

گفتوگۆى سوودانى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وت له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا

گفتوگۆى سوودانى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وت له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا
گفتوگۆى سوودانى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وت له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا

2023-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌درێژه‌ى دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا، رایگه‌یاند: ده‌ستمان كردوه‌ به‌نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانمان.

محمد شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: له‌داهاتى بودجه‌كانى رابردوو، ده‌ستمان كردوه‌ به‌خشته‌یه‌ك، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر و،گوتى: نزیكین له‌ئاراسته‌كردنى پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان و،گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وت و،داهاته‌كانى له‌بودجه‌ى گشتى دا.

سودانى راشیگه‌یاند: دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ له‌په‌رله‌مان، به‌ره‌و به‌ یاساییكردنى یاسایى نه‌وت و،غاز ده‌چین، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ئیستحقاقه‌كانى ده‌ستورى عێراق له‌دواى ساڵى 2003.

راشیگه‌یاند: له‌ دۆسیه‌ى نه‌وت و غازدا، ته‌نها هه‌رێمى كوردستان له‌چاوه‌ڕوانیدا نیه‌، به‌ڵكۆ ته‌واوى پارێزگاكان له‌چاوه‌ڕوانیدان و،ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بزانن.

سودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: به‌هۆى كێشه‌كانى دۆسیه‌ى نه‌وت، ئه‌وه‌مان بۆ به‌رده‌كه‌وت ، كه‌ دۆسیه‌ى نه‌وت ته‌واوى كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى.