هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی سزاكانی سه‌ر سووریا هه‌ڵپه‌سێردرا

بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی سزاكانی سه‌ر سووریا هه‌ڵپه‌سێردرا
بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی سزاكانی سه‌ر سووریا هه‌ڵپه‌سێردرا

2023-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیاڵ میدیای سپێده‌

 

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا لیخۆشبوونیان له‌ سزاكانی سه‌ر سووریا كردووه‌ تاوه‌كو هاوكاریی مرۆیی بگه‌یێننه‌ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، لیخۆشبوونیان له‌ سزاكانی سه‌ر سووریا كردووه‌ تاوه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بتوانن به‌ ئاسانی هاوكاریی مرۆیی بگه‌یێننه‌ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سووریا.


وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، هه‌ندێك لێخۆشبوون له‌ سزاكانی سه‌ر سووریا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌كات، تاوه‌كو بتوانرێت هاوكاریی مرۆیی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌ بگاته‌ ده‌ست لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سووریا كه‌ تاوه‌كو ئێستا هه‌زاران كه‌سی كردووه‌ته‌ قوربانی.


له‌وباره‌یه‌وه‌، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ت و به‌شی كۆنترۆڵكردنی سامانی بیانی، مۆڵه‌تێكی تایبه‌تی 180 رۆژه‌ی ده‌ركرد، كه‌ رێگه‌ به‌ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌دات كه‌ له‌ رابردوودا و به‌گوێره‌ی سزاكانی سه‌ر سووریا، هه‌ندێك له‌و هاوكارییانه‌ قه‌ده‌غه‌ بوون."