هەواڵی کوردستان ئێستا

ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا ئێكجار به‌رزبویه‌وه‌

ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا ئێكجار به‌رزبویه‌وه‌
ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا ئێكجار به‌رزبویه‌وه‌

2023-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیاڵ میدیای سپێده‌


فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا بۆ نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ توركیان.

فوئاد ئۆكتای به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه‌، "ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ توركیا و سوریا گه‌یشتووه‌ته‌ 21 هه‌زار و 674 كه‌س".


هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كانیشی ئاشكراكرد و وتی "له‌توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ 73 هه‌زار بریندار و له‌ سوریاش گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج هه‌زار بریندار".


تائێستا 76 وڵات ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ هاوكاری‌و تیمه‌كانی فریاگوزاریی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتوان بنێرنه‌ خاكی توركیا، جگه‌ له‌حكومه‌تی وڵاتان، له‌ئێستادا زیاتر له‌سێ هه‌زار كه‌س له‌هه‌موو وڵاتانی دونیاوه‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ توركیا بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان.