هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە
مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستای عێراق بێت.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە، "بە بایەخەوە بەدواداچون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕوخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شوم بگرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەمو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستورییەكان بێت".

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.

هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

مسعود بارزانی

30ـی 11ـی 2019