ڕێكخراوهكانی هانا، ڕابیته و بهختهوهری بهیاننامهكیان بڵاوكردهوه
دیجیاڵ میدیای سپێده
ههرسێ رێكخراوهى هانا و بهختهوهرى ورابیته بو كوتاى هاتنى ههڵمهتی هاوكاری بو زیانپێگهیشتوانی بومهلهرزهكه بهیاننامهى كوتاى بڵاودهكهنهوه و رادهگهیهنن:
سم الله الرحمن الرحیم
وتعاونوا علی البر والتقوی
جەماوەری شەرەفمەندی كوردستان
خێرخوازانی دڵاوا
بە فەزڵی ئیلاهی و تەوفیقی رەببانی، ئێوەی خواویست و مرۆڤدۆست، كەمپینی رێكخراوەكانی رابیتەی مرۆیی و هانا و بەختەوریتان، بە سەركەوتنی گەورە و مێژوویی گەیاند.
جارێكی تر مرۆڤدۆستی خۆتان بۆ هەموو مرۆڤایەتی سەلماندەوە و شانازی نەمرتان بۆ مێژوو تۆمار كرد.
ئێمە لە كەناڵی ئاسمانی سپێدە و رێكخراوەكانی رابیتەی مرۆیی و بەختەوری و هانا ، دوای حەمد و سەنای خوای گەورە، سوپاس و پێزانینی بێ پایان ئاراستەی هەموو خێرخوازانی خۆشەویست دەكەین.
خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كۆمەكی و هاوكارییەكانتان، وەك هەموو جار، بە ئەمانەت و بە دەستی سپی هەر سێ رێكخراو، دەگاتە لێقەوماوانی كارەساتی بوومەلەرزەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان.
دوعا خوازین خوای گەورە، هەموو ئەو خێر و سەدەقاتە بكاتە مایەی خێر و ئارامی و بەرەكەتی دونیا و دواڕۆژی خێرخوازان و چاكە كاران.
سوپاس بۆ خوای گەورە، ئامارەكان دڵخۆشكەرن و دوای ئەژمار كردن، هەمووی دەخەینە بەر دیدی خەڵكی كوردستان.
رێكخراوی بەختەوری
رێكخراوی هانای خێرخوازی
رێكخراوی رابیتەی مرۆیی