وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: بەردانەوەی بەنداوەكانی توركیا ئاوی عێراقیان زیادنەكردووە
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، چاودێری زیادبوونی ئاوی رووباره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ست به هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له به‌شێك له میدیا و راگه‌یاندنه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌وه توركیا ئاوی به‌نداوه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ردابێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ست به هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له ئاستی ئاوی دیجله و فورات نه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاوڵاتییان كه دۆخی به‌نداوه‌كانى عێراق زۆر باشه، توانای له‌خۆگرتنی ئه‌و ئاوه‌مان هه‌یه ئه‌گه‌ر توركیا به‌ریبداته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له ئارادا نییه، بومه‌له‌رزه به‌رده‌وامه‌كانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه توركیا و سوریای گرتووه‌ته‌وه، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی له‌و وڵاتانه‌دا دروستكردووه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراویش ده‌نگۆی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی توركیا هه‌یه كه له سه‌ر روبارى دیجله درویستى كردوون.