هەرسێ ڕێكخراوی هانا، ڕابیتە، بەختەوەری، دژی ڕێگریكردنیان لە دهۆك بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
هەرسێ ڕێكخراوی هانا و ڕابیتە و بەختەوەری لەبارەی ڕێگریكردنیان لە دهۆك بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند،ئێمە مێژوێكی دێرینمان هەیە لەكاریب خێرخوازی لە لایەن حكومەتەوە ڕێگە پێدراوین، ڕێگریكردنمان لەلایەن ئیدارەی پارێزگای دهۆك جێگای قبووڵنیە.
ئەمڕۆ شەممە 11/2/2023 هەرسێ ڕێكخراوی هانا و ڕابیتە و بەختەوەری ڕوونكردنەوەیەكیان بۆڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند: دووای ڕووداوی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا كە كارەساتی مرۆیی بەدوای خۆیدا هێنا، ئێمە هەرسێ ڕێكخراوی خێرخوازی (ڕابیتە، هانا و بەختەوەری) كە لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕێگە پێدراوین و خاوەن مێژوێكی پڕ ئەزموونین لە كاری خێرخوازی و مرۆڤایەتیدا، بە ئەركی خۆمانمان زانی بۆ ئەو كارەساتە كەمپینی هاوكاری ڕابگەیەنین.
ئاماژەیە بەوەشكرد: سوپاس بۆ خودا و دواتر بۆ ئەو خەڵكە دڵسۆزەی كە بەدەم كەمپینەكەوە هاتن و هاوكارییەكانیان گەیاندە كەمپینەكەمان و ئێمەش توانیمان لەماوەیەكی كەمدا ڕێژەیەیكی زۆری هاوكاری كۆبكەینەوە.
سێ ڕێكخراوەكە ئەوەشیان خستەڕوو: لەكۆتا ڕۆژی كەمپینەكە، ئیدارەی پارێزگای دهۆك ڕێگری لە تیمەكانمانی كرد و نەیان هێشت بەردەوامی بەكارەكانیان بدەن، كە ئەوەش جێگای قبووڵنیە و لەلای گشت ڕێكخراوەكانی گۆمەڵگای مەدەنی و مرۆیی قبوڵكراو نیەو داواكارین ئەم كارە نەبێتە سەرەتایەك بۆ سنورداركرد نو بەرتەسككردنەوەی كاری خێرخوازی و مرۆیی و ڕێگا لەو كارە پیرۆزە نەگیرێت