گفتوگۆكانى عێراق له‌واشنتۆن له‌باره‌ى دۆلار هیچ ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنیان پێوه دیار نیه
دیجیتال میدیای سپێده
دوو له‌رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان ئاشكرایانكردوه: شاندی عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه، تووشى ئاسته‌نگى بۆنه‌ته‌وه لهقایلكردنى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ سوككردنى رێكاره‌كانى گه‌یشتنى دۆلار بۆ عێراق.
رۆژنامه‌ى عهرهى له‌نده‌نى له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى عێراقیه‌وه رایانگه‌یاندوه: به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌له واشنتۆنه‌وه پێیان گه‌یشتووه، سه‌ردانى شاندی عێراق بۆ گه‌یشتن بهلێكتێگهیشتنى نوێ له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى بانكى فیدراڵى ئه‌مریكى له‌باره‌ى پرسى دۆلار، هیچ ئاماژه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ریان پێوه دیار نیه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى نێوان ئه‌نتۆنى بڵینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وفوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هیچ ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ سوككردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى ئه‌مریكا یان جێبه‌جێكردنیان به‌شێوه‌یه‌كى قوناغبهندى له‌خۆى نه‌گرتبوو.
به‌پێى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌لێدوانه‌كانیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى له‌دۆسیه‌ى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ست به‌پرسى دۆلار نه‌كرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كهئیدارهى ئه‌مریكا وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى عێراقى نه‌داوه‌ته‌وه.
لایخۆیه‌وه، رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاندوه: نرخى دۆلار له‌بازاڕى عێراق دا دواى چه‌ند رۆژێك لهبریارى حكومه‌ت تا ئێستاش ناجێگیره.
له‌كاتێكدا پێشتر شاندێكى بانكى ناوه‌ندى عێراق و وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له‌شارى ئیستانبوڵى توركیا له‌باره‌ى دۆسیه‌ى دۆلار كۆبوونه‌وه وئاماژه‌یان بۆ ئه‌رێنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرا وحكومه‌تى عێراقیش بریارى دا بهدابهزاندنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به 135 هه‌زار دینار.