English | عربي

كەلار.. دەست بەسەر 26 كارتۆن جگەری بەستوودا گیرا


كەلار.. دەست بەسەر 26 كارتۆن جگەری بەستوودا گیرا

2019/01/10 | 09:35

(هەواڵ كوردستان)-  چوار دووكانیش داخران

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای كەلار دەست بەسەرداگرتنی 26 كارتۆن جگەری بەستوو و داخستنی چوار دووكانی بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانەوە ڕاگەیاند.

 

سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای كەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای كەلار لە دوو هەڵمەتی گەڕان و پشكنیندا لە شاری كەلار دەستیان گرتووە بەسەر 26 كارتۆن جگەری بەستوو و 15 كیلۆ خۆراكی ماوە بەسەرچوودا".

 

گوتیشی "لە هەڵمەتەكاندا چوار دووكان بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانەوە داخراون تا ئەوكاتەی پابەندی مەرج و ڕێنماییەكان دەبن".

 

ئاماژەی بەوەش دا "لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەوە دەست گیراوە بەسەر چوار تۆن خۆراك و كەرەستەی ماوە بەسەرچوودا و 514 خاوەن دووکان سزا دراون كە 331 شوێنكاریان بە غەرامەی مادی و 183 شوێنكاریشیان بە داخستن سزا دراون".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending