له سەیدسادق بە بڕیارێک 9 کارمەندی کشتوکاڵ دەگوازرێنەوە
2023-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ابراهیم ساڵح - سپێده
لەدوای بڕیاری گواستنەوەیان 9 فەرمانبەری کشتوکاڵی سەیدسادق بەتوندی دژی بڕیارەکە وەستاون و وەک خۆیان دەڵێن سکاڵایان تۆمارکردوە و بەهیچ جۆرێک ڕازینین بەو بڕیارە.
فەرمانبەرەکانیش، 3 ئەندازیاری کشتوکاڵ، 3 لێپرسراوی هۆبەنن، بە گواستنەوەی ئەو 9 فەرمانبەرە 3هۆبەی کشتوکاڵی سەیدسادق هەڵوەشاوەتەوە.
دوو لەو فەرمانبەرانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە سپێدەیان ڕاگەیاند،"بەبێ ئاگادری خۆیان گواستنەوەیان بۆکراوە و لەکاتی دەوامی ئاسایی ڕۆژانە هەواڵی گواستنەوەکەیان پێدراوە ئەمەش ئەوانی زۆر نیگەران و توڕە کردوە و بڕیارە سبەی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیدا ناڕەزایەتی و نیگەرانیەکانیان بۆ خەڵکی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بخەنە ڕوو".