هەواڵی کوردستان ئێستا

تونس.. نەهزە دەستگیركردنی سەركردەیەكی و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی سەركۆنەكرد

تونس.. نەهزە دەستگیركردنی سەركردەیەكی و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی سەركۆنەكرد
تونس.. نەهزە دەستگیركردنی سەركردەیەكی و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی سەركۆنەكرد

2023-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ى تونس، ئه‌مڕۆ، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تى ئۆپۆزیسیۆن و میدیاكار له‌ وڵاته‌كه‌یدا شه‌رمه‌زاركرد، و هۆشداریی دا له‌ فراوانبوونی ڕفاندن و خراپ به‌كارهێنانی سیستماتیكی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌.

دوای ده‌ستگیركردنی (نوره‌دین ئه‌لبوهیری جێگری سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌، له‌زهه‌ر ئه‌كره‌می چالاكوانی سیاسی و نوره‌دین بوتار به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی مۆزاییك كه‌ ڕادیۆیه‌كى تایبه‌ته‌)، بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌ ڕاگه‌یانراوێكى ناڕه‌زایى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، قه‌یس سه‌عید سه‌رۆك كۆمارى تونس، خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و هه‌موو ده‌نگێكی ئازادی سه‌ندیكاكان و پیشه‌گه‌ره‌كانی میدیا و ڕۆشنبیران و بازرگانان و چالاكانی سیاسی فراوانتر كردووه‌.

بزوتنه‌وه‌كه‌ داوای یه‌كڕیزی هه‌موو هێزه‌كان ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستكاریكردن و خراپ به‌كارهێنانی سیستماتیكی وه‌سفی كردووه‌ و وڵات له‌و كاره‌ساته‌ ڕزگار بكات كه‌ دوای كوده‌تاكه‌ی 25ی ته‌مموز به‌سه‌ریدا هات.