هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانیان خسته‌خواره‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ڕابگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سووریا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دروستكراوی ئێرانیان خستۆته‌خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه، له سووریا هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستۆته‌خواره‌وه كه دروستكراوی ئێران بووه و له ناوچه نه‌وتییه سه‌ره‌كییه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا سوڕاوه‌ته‌وه‌و، هاتۆته سنوری هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له ده‌وروبه‌ری ئاسمانی كۆنوكۆ كه بنكه‌یه‌كی ده‌وریه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سووڕاوهتهوهو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌كه كاری سیخوڕییكردن بووه، بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه هاتۆته ناوچه‌كه.