پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى: پابه‌ندین به‌سه‌قامگیركردنى نرخى دراوه‌كان
دیجیتال میدیای سپێده
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵداین بۆ سه‌قامگیركردنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى.
عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ میدیاكانى عێراقى رایگه‌یاندوه: سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى نوێ بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌و لایه‌نانه‌ى دراو ده‌گوازنه‌وه جا چ بانكه‌كان بن یان كه‌سانى دیكه، له‌سزاكان پارێزراو بن. وگوتیشى: ئه‌م سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنیه بۆ پاراستنى كه‌رتى دراوه‌كان وبانكى ناوه‌ندى وبانكه‌كانى دیكه‌یه وخزمه‌ت به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كات.
له‌باره‌ى نرخى دۆلاریش رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین وجددین بۆ سه‌قامگیركردنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، وگوتى: له‌ته‌واوى لایه‌نه‌كانه‌وه پشتیوانى ئه‌م ئامانجه‌مان ده‌كرێت.
گوتیشى: دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وامه وئه‌نجامیشى هه‌بووه، ورێككه‌وتووین له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌و ئامانجه‌مان بكات.