هەواڵی کوردستان ئێستا

بەشێكی هاوكارییەكانی كەمپینی رابیتە و بەختەوەری و هانا گەیشتنە پارێزگای ئورفا

بەشێكی هاوكارییەكانی كەمپینی رابیتە و بەختەوەری و هانا گەیشتنە پارێزگای ئورفا
بەشێكی هاوكارییەكانی كەمپینی رابیتە و بەختەوەری و هانا گەیشتنە پارێزگای ئورفا

2023-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

وەقفی هاوکاری مرۆیی لەپارێزگای ئورفا لە باكوری كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو بارهەڵگری هاوكاری مرۆیی لەلایەن ڕێكخراوەكانی ڕابیتە و بەختەوەری و هانا لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكەگەیشتە پارێزگای شانلی ئورفا.

بەهچەت ئاتیلا بەرپرسی بازنەی شانڵیئورفای وەقفی هاوکاری مرۆیی ڕایگەیاندوە: ئێمە سوپاسی شاندی هەرسێ ڕێكخراوی مرۆیی لەلایەن ڕێكخراوەكانی ڕابیتە و بەختەوەری و هانا لە هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ناردنی ئەو هاوكارییانە بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دوای بومەلەرزە لە توركیا و سوریا ڕوویدا كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، بەسەرپەرشتی كەناڵی سپێدە و هەرسێ ڕێكخراوی بەختەوەری و ڕابیتە و هانا، كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرە ڕاگەیەندرا و 32 بارهەڵگر بۆ ناوچە زیانلێكەوتوانی سوریا و توركیا ڕەوانەكران