هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی گیانلەدەستدانى بوومەلەرزەكه‌ى تورکیا و سوریا گه‌یشته‌ 43 هەزار کەس

ژمارەی گیانلەدەستدانى بوومەلەرزەكه‌ى تورکیا و سوریا گه‌یشته‌ 43 هەزار کەس
ژمارەی گیانلەدەستدانى بوومەلەرزەكه‌ى تورکیا و سوریا گه‌یشته‌ 43 هەزار کەس

2023-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌


روژ له‌ دواى روژ ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا و سوریا لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەى 6ى 2 به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ ئێستاش گه‌یشته‌ 43 هه‌زار كه‌س.

به‌پێى نوێترین ئاماره‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ ژمارەی گیانلەدەستدانى له‌ هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و سوریا گه‌یشته‌ 43 هەزار کەس و تیمە فریاگوزارییەکان به‌رده‌وامن له‌ رزگاکردنی هاوڵاتیه‌ بێسه‌روشینه‌كان.

بەرپرسانی فریاگوزاری تورکیا رایانگەیاند، زیاتر لە ٣٨ هەزار  و 44 کەس لە تورکیا و نزیکەی شەش هەزار کەس لە سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە گیانیان لە دەستداوە.

لە ئێستادا لە هەندێک ناوچەی تورکیا و سوریا پرۆسەی رزگارکردن و گەڕان بە دوای تەرمی قوربانییەکاندا راگیراوە و بەپێی تۆماری مێأووی رووداوە سروشتییەکان، ئەم بوومەلەرزەیەی تورکیا و سوریا گەورەترین کارەساتی سەدە بووە.

دوێنێ شەو، دەستەی کارەساتە لە ناکاوەکانی تورکیا "ئاڤاد" بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر شاری هەتای لە باشوری ئەو وڵاتە هەژاند و لە وڵاتانی سوریا و لوبنانیش هەستی پێکرا.

لە رێکەوتی ٦ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و زیاد لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەی شەش هەزار باڵەخانە رووخان.