هەواڵی کوردستان ئێستا

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ وڵاتانی جیهان ده‌كات گه‌مارۆی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرن

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ وڵاتانی جیهان ده‌كات گه‌مارۆی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرن
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ وڵاتانی جیهان ده‌كات گه‌مارۆی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرن

2023-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ وڵاتانی جیهان ده‌كات گه‌مارۆی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرن و ده‌ڵێت: گه‌لی سووریا به‌ شیعه‌ و سوننه‌ و كورده‌وه‌ تیرۆر و سته‌م و داگیركاری ره‌تكرده‌وه‌ و به‌جێی مه‌هێڵن.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تویتێكی له‌باره‌ی دۆخی سووریا له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوكرده‌وه‌ و داوای له‌ وڵاتانی جیهان كرد گه‌مارۆی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرن.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاند: "گه‌لی سووریا له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی مردن ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌كبگرین بۆ رزگاركردنیان و هه‌ڵگرتنی ته‌واوی گه‌مارۆی سه‌ریان و گه‌یاندنی مافه‌كانیان.

موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ هه‌ر سزایه‌كی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی رژێم و حكومه‌ته‌كان سوودی نابێت له‌ هێنانه‌دیی "ئامانجی وڵاتانی كۆڵۆنالیزم" و ده‌شڵێت: گه‌لی سووریا به‌ شیعه‌ و سوننه‌ و كورده‌وه‌ تیرۆر و سته‌م و داگیركاری ره‌تكرده‌وه‌، بۆیه‌ به‌ ته‌نیا به‌جێی مه‌هیڵن رووبه‌ڕووی مردن ببێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ ساده‌ترین ماف بێبه‌ش بووه‌.