هەواڵی کوردستان ئێستا

كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوای 11 رۆژ له‌ژێر داروبه‌ردی باڵه‌خانه‌یه‌كی روخاو رزگاركرا

كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوای 11 رۆژ له‌ژێر داروبه‌ردی باڵه‌خانه‌یه‌كی روخاو رزگاركرا
كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوای 11 رۆژ له‌ژێر داروبه‌ردی باڵه‌خانه‌یه‌كی روخاو رزگاركرا

2023-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری توركیا ئه‌مڕۆ دوای نزیكه‌ی 11 رۆژ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كان، كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان له‌ ژێر داروبه‌ردی شاری كه‌هرامان مه‌ڕه‌ش به‌ زیندوویى ده‌رهێناوه‌. به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی توركیا، تیمه‌كان ئه‌و كچه‌ 17 ساڵانه‌یان ڕاده‌ستی تیمه‌كانی ته‌ندروستى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌می له‌ درووستكردنی باڵه‌خانه‌كان، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاى ئادانا به‌هۆى رووخانی 11 باڵه‌خانه‌وه‌، نۆ كه‌س به‌ فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركران، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و انه‌ى له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ئادانا ده‌ستگیركراون، بۆ 24 كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.