هەواڵی کوردستان ئێستا

دابەشکردنی موچەی مانگی 9 دوادەکەوێت

دابەشکردنی موچەی مانگی 9  دوادەکەوێت
دابەشکردنی موچەی مانگی 9 دوادەکەوێت

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

وابریارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی موچەی مانگی 9 ی رابردوو بەسەر فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت. یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/٨ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی ٢٠١٩، وەکو مانگەکانی پێشووش سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەکرێت وپاشان وەزارەتەکانى تر. وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو هەموو 5ى مانگێک موچە دابەشدەکرێت بەڵام بۆمانگى 9 سێ ڕۆژ دوادەکەوێت لەبەرئەوەى رۆژانى هەیینى و شەممە پشوە هەربۆیە تا 8ى12 دەست بەدابەشکردنى موچە ناکرێت. جێگەى ئاماژەیە،حکومەتی هەرێم لەم ساڵدا تەنها 8 موچەی دابەش کردووە و ئەگەر موچەی مانگی ئەیلولیش دابەش بکات ئەوا دەبێتە نۆ موچە و چارەنوسى هەرسێ موچەى مانگەکانى 10 و 11و 12 ى ساڵى 2019 بە نادیارى دەمێنێتەوە.