English | عربي

ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی بۆخزمەتی هاوڵاتیان پلانی ساڵی نوێیان داڕشت


ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی بۆخزمەتی هاوڵاتیان پلانی ساڵی نوێیان داڕشت

2019/01/10 | 15:55

(هەواڵ كوردستان)- به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانی ساڵی نوێ و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و پاراستنی سه‌روماڵیان له‌ سنوره‌كه‌دا، ئاسۆ ته‌ها عبدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و لیوا حسن نوری محمد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی كۆبونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی کانونی دووەمی 2019 له‌ بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هه‌ردوو عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عبدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لیوا حسن نوری محمد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و عه‌مید خالید محمد قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشار به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانی ساڵی نوێ و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و خۆش گوزه‌ران بۆ هاووڵاتییان و پاراستنی سه‌روماڵیان له‌ سنوره‌كه‌دا و بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی هه‌موو كارێكی نایاسایی و تاوانكاری كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی باری ئه‌منی شاری سلێمانیان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ وه‌ك یه‌ك ده‌زگای نیشتمانی و یه‌ك تیم كاربكه‌ن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتییاندا بن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending