هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی فینلاند: دەمانەوێت لەگەڵ سوید بەیەکەوە ببینە ئەندامی ناتۆ

سەرۆکوەزیرانی فینلاند: دەمانەوێت لەگەڵ سوید بەیەکەوە ببینە ئەندامی ناتۆ
سەرۆکوەزیرانی فینلاند: دەمانەوێت لەگەڵ سوید بەیەکەوە ببینە ئەندامی ناتۆ

2023-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیتای سپێدە

سەرۆکوەزیرانی فینلاند، سانا مارین پرسی بەستنەوەی ئەندامییەتی وڵاتەی لە ناتۆ لەگەڵ سوید دووپاتکردەوە.

لە میانی گوتارێکیدا کە لە ٥٩هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا پێشکەشی کرد، مارین رایگەیاند ئامانجی سەرەکی فینلاند ئەوەیە کە "سەربەخۆ" بمێنێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی فینلاند ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی دەیەوێت لەگەڵ سوید پێکەوە ببێتە ئەندام لە ناتۆ و گوتی: "بە هەردوو وڵاتی تورکیا و هەنگاریامان راگەیاندووە کە پێمان باشە لەگەڵ سوید لەهەمان کاتدا ببینە ئەندامی ناتۆ".

مارین گوتی: "ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ سوید پێکەوە ببینە ئەندامی ناتۆ. تەنیا لەبەر ئەوە نا کە دراوسێ و هاوبەشی باشین، بەڵکو بۆیە داوای ئەوە دەکەین، چونکە ئەمە بۆ ئاسایشی ناتۆ لە باکووریش گرنگە".

مارین ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە تاکە رێگەیە بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمی جیهانی بەهێزبوونی ئەورووپا و خۆرئاوا، رایگەیاند کە هەوڵی ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆدا لەپێناو "ئاشتی و ئاسایش"دا دەبێت.

بە ئاماژەدان بەوەی کە شەڕی ئۆکراینا تەنیا کێشەی ئەورووپا نییە، بەڵکو کێشەی تەواوی جیهانە، مارین جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە خۆرئاوا هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ئەوەی ئۆکراینا سەربکەوێت.

دوای شەڕی رووسیا و ئۆکراینا، سوید و فینلاند لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ بە فەرمی داوای ئەندامێتیان لە ناتۆ کرد. لە کاتێکدا کە بۆ ئەندامبوون پێویستییان بە رەزامەندیی هەر ٣٠ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ هەیە، تا ئێستا رەزامەندیی هەنگاریا و تورکیایان وەرنەگرتووە.