هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هێرشێکی داعش لانیکەم 53 کەس لە سوریا کوژران

لە هێرشێکی داعش لانیکەم 53 کەس لە سوریا کوژران
لە هێرشێکی داعش لانیکەم 53 کەس لە سوریا کوژران

2023-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


میدیاکانی فەرمی سوریا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە لە هێرشێکدا لانیکەم 53 کەسی سیڤیل لە بیابانی پارێزگای حومسی ناوەڕاستی سوریا کوژران و تاقمی چەکداری جیهادی دەوڵەتی ئیسلامییان بە تاوانبار زانی. ئاژانسی فەرمی سانا بە پشتبەستن بە ئاماری نەخۆشخانە بڵاویکردەوە، تەرمی هەموو ئەو قوربانیانەی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای تەدمور، فیشەک بەسەریانەوە نراوە. میدیای فەرمی ڕایگەیاندووە، قوربانییەکان کاتێک هێرشیان کراوەتە سەر، خەریکی کۆکردنەوەی دوومەڵان بوون لە بیابان. پارێزگای حومس لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانیدایە. پێنج کەس کە بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تر. یەکێک لە ڕزگاربووەکان بە سانای ڕاگەیاندووە کە داعش ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاندوون. هیشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکە لە ئەستۆ نەگرتووە. سەردەمانێک داعش بەشێکی زۆری خاکی سوریای لەو ناوچەیە کۆنترۆڵکردبوو، بەڵام لە هێرشە جیاوازەکانی چەکدارانی پشتیوانیکراوی ئەمەریکا، هێزەکانی حکومەت کە لەلایەن ڕووسیا و چەکدارانی ناوچەکە و یاخیبووانی سەر بە تورکیاوە پاڵپشتی دەکران، زەوییەکانیان لەدەستدا. ئێستا شانە خەوتووەکانیان بۆ هێرشی لێدان و هەڵاتن لە سوریا بەکاردەهێنن. سەربازانی حکومەتی سوریا بە ژمارەیەکی کەم لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە و زۆر پشت بە هاوپەیمانەکانیان دەبەستن، لەنێویاندا گروپی چەکداری حزبوڵای لوبنان و ئێران، بۆ پاراستنی کۆنترۆڵی خاکەکەیان. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز