هەواڵی کوردستان ئێستا

لە شەشی مانگەوە تا ئێستا 6هەزار و 40 پاشلەرزە لە توركیای ڕویداوە

لە شەشی مانگەوە تا ئێستا 6هەزار و 40 پاشلەرزە لە توركیای ڕویداوە
لە شەشی مانگەوە تا ئێستا 6هەزار و 40 پاشلەرزە لە توركیای ڕویداوە

2023-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دوای ئەو پشووەی لە قوتابخانەكانی توركیادا بەهۆی بوومەلەرزەكانی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش راگەیەندرا، سبەی لە 71 پارێزگاكەی دیكەی دەرەوەی ناوچە كارەساتبارەكان لە قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندییەكان، دەست بە خوێندن دەكرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، ئۆرهان تاتار بەڕێوەبەری بەشی بومەلەرزە لە دەزگای (ئافاد) ڕایگەیاند، دوای ئەو دوو بوومەلەرزە وێرانكەرەی كە باشووری توركیای هەژاند شەش هەزارو 40 بومەلەرزەی دیكە روویانداوە كەبە پاشلەرزە دادەنرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی بوومەلەرزە و كەمكردنەوەی مەترسییەكان لە ئافاد وتیشی: ژمارەی ئەو پاشلەرزانە كە لە ئەنجامی ئەو دوو بوومەلەرزەیەدا ڕوویانداوە كە هەزارو 628 لەرزین پلەكانیان لە نێوان 3 بۆ 4 پلە بووە، هەروەها 436 بومەلەرزەش لە نێوان 4 بۆ 5 پلەو 40 بومەلەرزەش پلەكانیان لە نێوان 5 بۆ 6 پلە بووە و تەنیا یەكێكیان پلەكەی 6.6 بووە.

.