بایدن: "پاكێجێكی نوێی هاوكاریی سه‌ربازیی به‌بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا راده‌گه‌یه‌نین"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وێڕای راگەیاندنی پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكراینا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد له پێناو هاوكارییكردنی دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، پشتیوانیی ملیارەها دۆلار وەک بودجەی ناڕاستەوخۆ پێشکەش بە حکوومەتی ئۆكراینا دەکەن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن دەستبەجێ سوودی لێ وەربگرن.
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پۆڵه‌ندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا كه له كیێڤی پایته‌خت دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سازكرابوو، جۆ بایدن، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵی رابردوو لە سەرەتای جه‌نگی رووسیا دژی ئۆكراینا، جیهان خۆی بۆ كه‌وتنی کیێڤ ئامادە دەکرد، راشیگه‌یاند: "دوای ساڵێک کیێڤ به‌پێوه‌یه. ئۆکرانیا به‌پێوه‌یه. دیموکراسی به‌پێوه‌یه. ئەمریکییەکان لەگەڵتانن. جیهان لەگەڵتانه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جەختی لەوە کردەوە، جه‌نگه‌كه گەورەترین شەڕی وشکانی بووە لە ئەورووپا له ماوەی سێ چارەکی سەدەی رابردوودا و رایگه‌یاند: "جگە لە چاوەڕوانییەکانی خۆتان، لە بەرامبەر هەموو چاوەڕوانییەکاندا سه‌رده‌كه‌ون. باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه‌یه كه ئێوە بەردەوام دەبن لە سەرکەوتن".
جۆ بایدن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کە هاوپەیمانییەکیان له وڵاتانی هه‌موو جیهان لە زەریای ئەتڵەسیەوە تا زەریای هێمن، لە ناتۆوە تا زەریای ئەتڵەسی، لە ژاپۆنەوە تا زەریای هێمن دامەزراندووە و ئاماژەی بەوەدا پشتیوانی ئابووریی، سەربازیی و مرۆیی ئۆكراینا دەکەن.
- "ئەو نیو ملیار دۆلارەی کە ماوە، ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵتان رایده‌گه‌یه‌نین"
بایدن وێڕای وەبیرهێنانەوەی ئه‌وه‌ی بۆ بەرگریکردن لە ئۆكراینا، زیاتر لە ٥٠ وڵات به‌ڵێنی به‌خشینی نزیکەی 700 تانک، هەزاران زرێپۆش و هه‌زار سیستمی تۆپخانه، زیاتر لە دوو ملیۆن تۆپ و زیاتر لە ٥٠ سیستمی مووشەکی هەڵدانی پێشکەوتوو و سیستمی بەرگری ئاسمانییان داوه و رایگه‌یاند: "ئەو نیو ملیار دۆلاره‌ی كه ماوه‌ته‌وه (له پاکێجی هاوكاریی سەربازی) ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ ئێوەدا رایده‌گه‌یه‌نین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد پاکێجی هاوكارییه سەربازییەکان تەقەمەنی HIMARS و تۆپخانە، و سیستمی مووشەکی دژە تانکی جاڤڵین و راداری چاودێری ئاسمانی لەخۆدەگرێت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مانه گەلی ئۆکرانیا لە بۆردومانی ئاسمانی دەپارێزن.
جۆ بایدن رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی ئه‌م هەفتەیەدا سزای دیكه بەسەر نوخبە و کۆمپانیاکاندا ده‌سه‌پێنین کە هەوڵی خۆدزینەوە لە سزاکان دەدەن و بزوێنه‌ری جەنگی رووسیا پڕ ده‌كه‌نه‌وه. بەهۆی پاڵپشتیی هه‌ردوو پارت لە کۆنگرێس، ئەم هەفتەیەدا له پێناو هاوكارییكردنی دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، پشتیوانیی ملیارەها (دۆلار) وەک بودجەی ناڕاستەوخۆ پێشکەش (بە حکوومەتی ئۆكراینا) دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن دەستبەجێ سوودی لێ وەربگرن".
بایدن باسی له‌وه‌كرد، ئەو تێچووه‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی ئۆکراینا و دەبوو بەرگەی بگرێت ئێجگار زۆرە. جەختی لەوەش کردەوە ئامانجی رووسیا بریتییه له‌وه‌ی ئۆكراینا لە نەخشهدا بسرێته‌وه و "شه‌ڕی فەتحکردن" له‌لایه‌ن پوتینه‌وه شکستی هێناوه.
سەرۆکی ئەمریکا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه تەنانەت هاووڵاتیانی رووسیاش وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئابووری رووسیا له ئێستادا "چەقبەستوو و گۆشەگیره".
جۆ بایدن باسی له‌وه‌شكرد، سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی باسی له‌وه كردووه كه "ناتوانرێت به‌ها بۆ ئازادی دابندرێت" و رایگه‌یاند: "هەرچەندە ده‌خایەنێت، با بیخایهنێت، (ئازادیی له به‌رامبه‌ر رووسیادا) شایەنی خەباتکردنە بۆی".