سوودانی: "دواکەوتنی مۆڵەتەکانی کارکردنی تایبەت لە کێگڵە نەوتییەکاندا زیانی بە عێراق گەیاندووە"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە دواکەوتنی گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتەکانی کارکردنی تایبەت لە کێگڵە غاز و نەوتییە سنوورییەکاندا، زیانێکی گەورەی بەعێراق و ژینگە گەیاندووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی لە وەزارەتی نەوت، رێوڕەسمی کۆتایی واژووکردنی گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتەکانی کارکردنی تایبەت لە کێگڵە غاز و نەوتییە سنوورییەکان بەڕێوەچووە.
باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی رێوڕەسمەکەدا رایگەیاندووە، دواکەوتنی گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتەکانی کارکردنی تایبەت لە کێگڵە غاز و نەوتییە سنوورییەکاندا بۆ ماوەی پێنج ساڵ، زیانێکی گەورەی بەعێراق و ژینگە گەیاندووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەوڵدان بۆ وەبەرھێنان لەو غازەی کە لەگەڵ نەوتدا دەرتەپەڕێت و غازی سروشتییدا لە بڕوایەکی پتەو سەرچاوەی گرتووە، ئەوەیش بە ئامانجی ئەنجامدانی چاکسازیی لە بواری ئابوورییدا کە یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی کارنامەکەی حکوومەتەکەیان.
پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو کە بەم زووانە، گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتەکانی کارکردنی تایبەت لە کێگڵە غاز و نەوتییە سنوورییەکاندا، واژوو دەکرێت.