بانکی ناوەندیی عێراق 106ملیۆن و855 ھەزار و 419 دۆلاری خستە بازاڕەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٠٦ ملیۆن و ٨٥٥ ھەزار و ٤١٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٠٦ ملیۆن و ٨٥٥ ھەزار و ٤١٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ١٠٦ ملیۆن و ٨٥٥ ھەزار و ٤١٩ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٨١ ملیۆن و ٦٥٥ ھەزار و ٤١٩ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٢٥ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ٢٠٣ ملیۆن و ٩٢٦ ھەزار و ٢٠٩ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥٣ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.