هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری بەرگریی تورکیا: بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 100 سەربازمان گیانیان لەدەستداوە

وەزیری بەرگریی تورکیا: بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 100 سەربازمان گیانیان لەدەستداوە
وەزیری بەرگریی تورکیا: بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 100 سەربازمان گیانیان لەدەستداوە

2023-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی کە بوومەلەرزەکان کاریگەریی نەرێنییان کردووەتە سەر یەکە سەربازییەکانیش لە ناوچەکەدا، رایگەیاند: "بەداخەوە تا ئێستا ١٠٠ هاوخەبات و هاوکارمان گیانیان لەدەستداوە. هێشتا چارەنووسی دوو ئەفسەرمان نادیارە. ٦٦ بریندارمان هەیە، چارەسەری پزیشکی بۆ ئەوان بەردەوامە".

خولوسی ئاکار لە خیوەتشاری سەربازان لە هاتای لەبارەی کاریگەری بوومەلەرزەکان بۆ سەر یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچە کارەساتبارەکان بە "TRT Haber"ی راگەیاند: "بەداخەوە تا ئێستا ١٠٠ هاوخەبات و هاوکارمان گیانیان لەدەستداوە. هێشتا چارەنووسی دوو ئەفسەرمان نادیارە. ٦٦ بریندارمان هەیە، چارەسەری پزیشکی بۆ ئەوان بەردەوامە".

وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە سوپای تورکیا بەردەوامە لە کارەکانی لە ناوچە کارەساتبارەکان و ئەو دەنگۆیانەیشی رەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە "سەربازان بە درەنگەوە لە سەربازگە هێندراونەتە دەرەوە" و گوتی: "هەر لە سەرەتای بوومەلەرزەکانەوە سەربازانمان هاوکاری هاووڵاتییانی زیانبەرکەوتوو بوون، تەنها لە ناوچە کارەساتبارەکاندا نا، بەڵکوو لە تەواوی ناوچەکان بەم شێوەیەن".