هەواڵی کوردستان ئێستا

واشنتون سزای نوێ و فراوان بەسەر روسیادا دەسەپێنێت

واشنتون سزای نوێ و فراوان بەسەر روسیادا دەسەپێنێت
واشنتون سزای نوێ و فراوان بەسەر روسیادا دەسەپێنێت

2023-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، وڵاتەكەی سزای نوێ و فراوان بەسەر روسیادا دەسەپێنێت، ئەوەش لە سەروبەندی یەكەمین ساڵیادی لەشكركێشی هێزەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.

كارین جان پیێر، وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریكا سزای بەرفراوان بەسەر ئەو كەرتە گرنگانەدا دەسەپێنێت كە داهات بۆ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا بەدەستدەهێنن.

لەمبارەیەوە وتەبێژی كۆشكی سپی باسی لەوەكرد، سەركردەكان باس لەوە دەكەن كە "چۆن دەتوانین بەردەوام بین لە پشتیوانی خۆمان بۆ ئۆكرانیا"، بەڵام ئاشكرای نەكردوە كە ئایا ئەندامانی گروپی حەوت ڕێوشوێنەكانی ئەمریكا دەگرنەبەر یان نا.
لە نێو ئامانجە تایبەتەكانی سزاكاندا، بانك و لایەنەكان هەن كە یارمەتی مۆسكۆ دەدەن بۆ خۆدزینەوە لە سزاكانی سەپێنراو لە دوای لەشكركێشیەكەیەوە كە لە 24ی شوباتی 2022ەوە دەستیپێكردوە.
وتەبێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا بانكەكانی روسیا و پیشەسازی بەرگری دەكاتە ئامانج، هەروەها هاوكارییە ئابورییە نوێیەكان لە بوارەكانی وزە و ئاسایشدا رادەگەیەنن بۆ یارمەتیدانی ئۆكرانییەكان بۆ بەردەوامبون لە سەركەوتن پاراستنی خەڵك لە دەستدرێژیی ڕوسیا.