ئەمساڵ بەنداوەکان پڕئاوو دەبن و بۆ بوارەکانی دیکەیش سوودی لێوەردەگیرێ
هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له هه‌رێمی كوردستان 17 به‌نداوی بچووك و گه‌وره هه‌یه و ئێستا ئه‌وانه‌ی بچووكن به‌هۆی بارینی بارانی زۆر و به‌رده‌وامەوە پڕ بوون له ئاو، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش خه‌ریكه پڕ ده‌بن، ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له زۆر كه‌رتی وه‌كو كاره‌با و كشتوكاڵ و خواردنه‌وه، چونكه كاری ئه‌وانه زۆرینه‌ی پێویستیان به ئاو هه‌یه، بۆیه ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاومان نابێت و هێشتا بارانیش هه‌ر به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەری به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بارانی پارەکە زۆر جیاواز بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵیش به‌نداوه‌كان پڕ بوونەوە و كێشه‌ی ئاومان نابێت، چونكه برێكی باش باران باریوه و ده‌توانین له زۆر ڕووه‌وه سوود له ئاوی به‌نداوه‌كان وه‌ربگرین و بۆ زۆر شتیش به‌كاری بێنین."
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د گوتیشی: 'ئێستا به‌نداوه بچووكه‌كان پڕ بوون له ئاو و ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌شن، خه‌ریكه به‌هۆی بارانی زۆر و به‌رده‌وامەوە پڕ ده‌بن."
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "وه‌كو ئاماژه‌مان پێ دا، ئه‌و ئاوه‌ی له به‌نداوه‌كان گل ده‌درێته‌وه له زۆر ڕووەوە سوودی ده‌بێت، له‌وانه كشتوكاڵ و كاره‌با، چونكه زۆر وێستگه‌ی كاره‌با به ئاو كار ده‌كه‌ن و بۆ كاره‌با به‌كار ده‌هێندرێن و جووتیاریش ده‌توانن بۆ بواری كشتوكاڵ سوود له‌و ئاوه وه‌رگرن، چونكه كاری كشتوكاڵی بێ ئاو ناكرێت."
بەڕێوەبەری به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد: "له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی باش به‌نداوی گه‌وره و بچووكمان هه‌یه، كه ژماره‌یان 17 به‌نداوه و 11 به‌نداوی دیكه‌ش له تهواوكردندان و پاره‌شیان بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌شوهه‌واوە كارەکانیان وەستاوە."
بڵند ئیبراهیم