كۆبوونه‌وه‌ی G20 له هیندستان له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سه‌رۆكی بانکی ناوەندیی وڵاتانی G20 کە لە ناوەندی تەکنەلۆجیای هیندستان، له بێنگالورو بەڕێوەچوو، كۆتاییهات بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت سازانێك له‌باره‌ی پێناسه‌كردنی جه‌نگی ئۆكراینا له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتاییدا پێكبهێنێت، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی رووسیا و چینه‌وه.
کۆبوونەوەکە کە لەلایەن هیندستانەوە میوانداری ده‌کرا و یه‌كه‌م رۆژی كه‌وته ساڵیادی داگیركاریی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ كۆتاییهات.
لە راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لەوە کراوه کە نه‌تواندراوه هیچ رێککەوتنێک له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆکراینا بکرێت.
راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئەوە دێت کە دوێنێ G7 کە لە حەوت وڵاتی پێشەنگی پیشەسازیی له جیهاندا پێکهاتووە، سزای نوێی بەسەر رووسیادا سه‌پاند.
لە دانیشتنێکدا کە بەرپرسانی رووسیا ئامادەی بوون، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جانت یێڵن سه‌ركۆنه‌ی "جەنگی نایاسایی و ناڕەوا دژ بە ئۆکراینا" کرد و بانگه‌وازی كرد کە وڵاتانی ئه‌ندامی G20 هه‌وڵی زۆرتر بده‌ن بۆ پشتیوانییكردنی ئۆكراینا و رێگرییكردن له هەوڵەکانی جەنگ له‌لایه‌ن مۆسکۆوه.