هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید شه‌وكه‌ت لە سيدصادق دەستی لەكار كێشایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید شه‌وكه‌ت لە سيدصادق دەستی لەكار كێشایەوە
به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید شه‌وكه‌ت لە سيدصادق دەستی لەكار كێشایەوە

2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێدە

لە بڵاوكراوەیەكدا به‌رات احمد محمود به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید شه‌وكه‌ت لە سيدصادق دەست لەكار كێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت و دەلێت."هه‌رزوو كۆمه‌ڵێك کەسانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو ڕێگر بەبیانوی بێ بنەماو بەمیزاجی کەسی وشەخسی و كه‌وتنه‌ دژایه‌تى وڕێگریکردن لەو پلانه‌ى كه‌بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌م شاره‌ دامان نابوو !."

دەقی بڵاوكراوەكە:

بەناوی خوای گەورە
بابه‌ت / ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌
هاوشاریانی خۆشەویست هاوشاریانی ئازیز من کەماوه‌ى زیاتر له‌ ١٣ ساڵ خزمه‌تى كه‌رتى ته‌ندروستیم له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانی و ماوەی زیاتر له‌ ٣ ساڵە پشكنین وبه‌دواداچوون له‌دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و دواتر وه‌ك لێپرسراوى هۆبه‌ى پشكنین و به‌دواداچوون ( كه‌رتى گشتى) كار ده‌كه‌م ، پاشان لەسەر پێشنیاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ڕۆژهه‌ڵات له‌ سیدصادق و به‌ بڕیاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له‌ (12/2/2023) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌ سیدصادق ده‌ست به‌كاربووم و گەڕامەوە بۆشارەکەم، پلانێكى زۆر باشمان هه‌بوو بۆ به‌ره‌و پێشبردن و باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌م شاره‌ و ده‌مانویست نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكرێته‌ ناوه‌ندێكى فراوانى خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستى نه‌ك هه‌ر بۆ دانیشتوانى شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان به‌ڵكو ده‌وروبه‌ریش سوودمه‌ند بن لێی ، به‌ڵام هه‌رزوو كۆمه‌ڵێك کەسانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو ڕێگر بەبیانوی بێ بنەماو بەمیزاجی کەسی وشەخسی و كه‌وتنه‌ دژایه‌تى وڕێگریکردن لەو پلانه‌ى كه‌بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌م شاره‌ دامان نابوو ! له‌كاتێكدا زۆربه‌یان زیاتر له‌ جارێك له‌گه‌ڵم دانیشتوون له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌م شاره‌ گفتوگۆمان كردووه‌ و هه‌ر ئه‌وانیش له‌ دژ به‌ بڕیاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ستانه‌وه‌ و ڕێگر بوون له‌ جێبه‌جێكردنى، بۆیە ئامادەنیم بەرپرسیارێتیەک هەڵبگرم کەسایەتی خۆم و متمانەی خەڵکی شارەکەم بۆهیچ پلەو پایەیەک لەدەست بدەم، لەکۆتایدا داواى لێبوردن ده‌كه‌م ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌ و له‌ هه‌ركوێ بم دژی زوڵم و نادادی ده‌وەستمەوە..

به‌رات احمد محمود به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی
شه‌هید شه‌وكه‌ت/سيدصادق
25/2/2023