هەواڵی کوردستان ئێستا

"عێراق پشكی ئاوی خۆی بەڕێژەی لە سەدا 70 لەدەستداوە"

"عێراق پشكی ئاوی خۆی بەڕێژەی لە سەدا 70 لەدەستداوە"

2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، عێراق پشكی ئاوی خۆی بەڕێژەی لە سەدا 70 لەدەستداوە.

خالد شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بەهۆی سیاستەكانی وڵاتانی دراوسێوە، عێراق پشكی ئاوی خۆی بەڕێژەی لە سەدا 70 لەدەستداوە.

وتیشی ، لە ئێستادا دۆخی ئاو لە عێراق زۆر ناهەموارە و، وەك حكومەتیش ناتوانن فشار لە رووبارەكان بكەن بەهۆی كەمی ئاوەو، هەرچەندە .

وەزارەتەكەیان دوو ئامانجی هەیە، ئەوانیش پێدانی بەشە ئاوی پێویستە بە كشتوكاڵ و، دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ هاوڵاتیان.

هەر لە درێژەی وتەكانیدا، خالد شمال ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە حكومەتی پێشوو هیچ رێككەوتنێكی لەگەڵ توركیا و ئێران ئەنجامنەداوە كە ناچاریان بكات پابەندبن بە ناردنی بەشە ئاوی عێراق ئەوەش وایكردووە، ئەو بەشە ئاوەی پێویستە ئەو دوو وڵاتە نەینێرن،بەو هۆیەشەوە قەیرانی دروستبووە، چونكە عێراق لە سەدا 70 پشكی ئاوی خۆی لەدەستداوە.