فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاڵوگۆڕی دراو بە شێوەی کاتی رادەگیرێت
2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی ئاڵوگۆڕ لە فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیراوە و ڕاگیرانەكە بەشێوەیەكی كاتیە.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەكی بانكی ئیقلیمی بازرگانی سلێمانی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە: لە شەوی رابردووەوە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی و لقی بەغدای (RT Bank)، راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئاگاداری گەشتیاران دەكەین كە راگرتنەكە بەشێوەیەكی كاتییە.