هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شداری حه‌ج ده‌بن كه‌ ناویان له‌ تیروپشك ده‌رچووه

ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شداری حه‌ج ده‌بن كه‌ ناویان له‌ تیروپشك ده‌رچووه
ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شداری حه‌ج ده‌بن كه‌ ناویان له‌ تیروپشك ده‌رچووه

2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی واسته‌ و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ بكه‌ن كه‌ به‌ هیچ جۆرێك سه‌ردانییان نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ر له‌ ئێستا و ته‌ناته‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه‌ ناوی له‌ تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات".

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستووته‌ڕوو،" كه‌ پرۆسه‌ی حه‌ج وپرۆسه‌یه‌كی ئایینیه‌ و رێگه‌ پێدراو نی یه‌ هیچ كه‌سێك كه‌ به‌ واسته‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ست بهێنێت".

هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌دا هاتووه‌،" كه‌ ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج وتۆمار ناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ پارساڵ به‌ هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی رێزبه‌ندی و هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ساڵانی پێشووتر ناویان به‌ یه‌ده‌گ ده‌رچووه‌".