هەواڵی کوردستان ئێستا

یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند: یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت وزیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ناسنامه‌شیان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

شەهرام حمە نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران لە ئەوروپا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت.

شه‌هرام حمه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە ، هەروەها 50 کەس ڕزگارکران و تا ئێستاش نزیکی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران لە ئەوروپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌ختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتوە و تا ئێستا هۆکاری ڕوداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.